بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور و باران دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارینی مامناوەند دەبێت، لە کاتەکانی شەودا و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بەفر دەبارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 18/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و سلێمانی ھەوری تەواو دەبێت، بارانیش بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
No comments:
Post a Comment