Saturday, 29 December 2018

پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ بارانبارینی ئه‌مشه‌و

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی كردوه‌ ئه‌مشه‌و بارانبارینی بچڕبچڕ به‌رده‌وام بێت، ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ زۆرترین بڕی باران له‌ پێنجوێن باریووه‌ كه‌ زیاترله‌ 34 ملمه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: ئەمشەو باران بارینی‌ بچڕبچڕ لە ناوچە شاخاویەکان تا بەیانی‌ بەردەوام دەبێت، بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی‌ هەولێر و دهۆک.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

سه‌باره‌ت به‌ بڕی بارانبارین له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابرودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ زۆرترین باران له‌ قه‌زای پێنجوێن باریووه‌ و بڕه‌كه‌شی 34.4 ملمه‌، بڕی بارانبارینیش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی دیكه‌ی هه‌رێم به‌مجۆره‌ بووه‌:

No comments:

Post a Comment