Thursday, 20 December 2018

ئیسرائیل هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا خستەڕوو

ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیدا لە سوریا

دوای ئه‌وه‌ی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی لە سوریا خستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئیسرائیل چاودێری ئەنجامەکانی کشانەوەکە دەکات و سنوورەکانی خۆیشی دەپارێزێت.
لە کاردانەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی چاودێری ئەنجامەکانی کشانەوەکە دەکات و سنوورەکانی خۆیشی دەپارێزێت.
لە راگەیێندراوێکدا بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا خستەڕوو.
نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  دەڵێت  ئەم بڕیاری ئەمریکا ئێمەش چاودێری نەخشە و پلان و ئەنجامەکانی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خۆمان دەکەین. لە هەموو حاڵەتەکاندا ئێمە دڵنیایی دەدەین کە ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو دەبێت و ئێمە بەرگری لە خۆمان لە ناوچەکەدا دەژین.

No comments:

Post a Comment