Pubg كه یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و داهاته‌كه‌ی رۆژ لە دوای رۆژ به‌ره‌و زیاتر ده‌چێت، به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش ئێستە له رۆژێكدا یاریی Pubg داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئەمریكیه.
كۆمپانیای Sensor Tower كه تایبه‌تە به‌توێژینه‌وه له‌سه‌ر یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان رایگه‌یاندووه كه داهاتی ئه‌م یارییه تاوه‌كو مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، 100 ملیۆن دۆلار بووه، ته‌نها له مانگی نۆڤه‌مبه‌ریشدا نزیكه‌ی 32.7 ملیۆن دۆلار بووه.
ئه‌مریكیەكان به‌پله‌ی یه‌كه‌م و ژاپۆنیەكانیش به‌پله‌ی دووه‌م قازانجیان له‌و یارییه‌دا كردووه.
یاریی Pubg تاوه‌كو ئێستە 270 ملیۆن جار دابه‌زێندراوه و داهاته‌كه‌یشی به 150 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، به‌پێی هه‌ندێك له بۆچوونی شاره‌زایانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش، ئه‌گه‌ر داهاتی ئه‌م یارییه به‌م شێوه‌یه زیاد بێت، ئه‌وا دوور نیه به‌جیاوازییه‌كی زۆر پێش یاریی Fortnite بكه‌وێتەوە، كه ئه‌ویش یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنییه هاوشێوه‌ی Pubg.
No comments:
Post a Comment