پزیشكێك: کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی نێرینە قەبارەی مەمک لە پیاواندا دەگۆڕیت
گەورەبوونی مەمکی پیاوان بریتییە لە خڕبوون یان گەورە و ئەستووربوونی یەکێک له مەمکهكان یان هەردووکیان و پێویستە جیا بکرێتەوە و لە "گرێی مەمک" ئەم حاڵەتە لە کوڕاندا، له تەمهنی 14 سال ڕوو دەدات و هەندێک جار لە پیاوان و لە بەتەمەنەکانیشدا دروست دهبێ.
د.ئەحمەد مستەفا پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و نەخۆشییەکانی مەمک بۆ "وێبنام
ە" باس لە هۆکار و نیشانە و چارەسەرییەکانی کرد و گوتی، قەبارەی مەمک وەک خۆیەتی، تەنیا گرێکە ههڵدهئاوسێ و دیار دهبێ یان ڕهنگه بچووک بێت، لەکاتی دەستلێدان یان سۆنەرکردن دەردەکەوێت، بەڵام لە گەورەبوونی مەمک، هەموو مەمکەکە بە شیوەیەکی یەکسان قەبارەی گەورە دەبێت و ئەمەش بە ئاسانی دەبینێترت و هەستی پێ دەکرێت بەتایبەت ئەگەر یەک مەمک بێت بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ مەمکە ئاسایەکەدا دەردەکەوێت، ئەگەر هەردووکیشیان بێت ئەوا کەسی توشبوو خۆی هەست بە گۆڕانی قەبارەکەی و چەند نیشانەیەکی تردەکات.
گەرەبوونی مەمک لە پیاوان لەهەموو تەمەنێکدا ڕوو دەدات، بەڵام زیاتر لەتەمەنی هەرزەکاریدا، واتا پێش باڵغبوون و هۆكارهكهشی بۆ چهند خاڵێك دهگهڕێتهوه:
- ناهاوسەنگی لە نێوان هۆڕمۆنی نێرینە.
- ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنی مێینە.
بەو مانایەی کاتێک ڕێژەی هۆڕمۆنی نێرینە بە بەراورد بە هۆڕمۆنی مێینە له ههرزهكارهكهدا کەم دەکات، ئهوا هۆڕمۆنی مێیینه دهبێته هۆی گەورەبوونی قەبارەی مەمک.
به گشتی، نێر له تهمهنی پێگهیشتن واتا تەمەنی 14 ساڵی و زیاتر، رێژەی هۆڕمۆنی نێرینەی زیاد دەکات، بە بەراود بە ڕێژەی هۆڕمۆنی مێینە و قەبارەی مهمكی لە تەمەنی هەرزەکاری نزیکەی ٪70ی ههرزهكاران به ڕێژهی جیاواز گەورە دهبێ کە حاڵەتێکی زۆر ئاسایی و فەسلەجییە، هیچ جێگای مەترسی نیە.
هەندێک جار ل ەتەمەنی پیاوانی بە تەمەن روو دەدات، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونی هۆڕمۆنی نێرینە، یان بوونی هەندێک نەخۆشیی وەک سیسبوونی جگەر و شێرپەنجەی پرۆستات و هێلکەی گوون لە پیاواندا، بە تایبەتی ئەوانەی تووشی پووکانەوەی گونەکان دەبن، بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆس یان تووشی نەشتەرگەریی هەڵگرتنی هێلکەگونەکان دەبن، لەم حاڵەتەدا ڕیژەی هۆڕۆمنی نێرینە کەم دەکات و دەبێتە هۆی گەورەبوونی مەمک یان ئەوانەی هەندێک دەرمان بەکار دەهێنن بە شیوەیەکی بهردهوام وەک "دەرمانی گەدە، فشاری خوێن، گەشکە" دبنە هۆی کەمبوونەوەی ڕیژەی هۆڕمۆنی نێرینە.
هۆکارەکانی زیاتر ئەمانەن:
-هۆکاری بۆماوەیی ئەگەر زۆری هەیە کەسی یەکەم و نزیکی کوڕێک بۆ نموونە باوکی ئەو حاڵەتەی هەبێت ئەوا ئەگەری زۆری هەیە کوڕەکە تووشی ببێت.
-بەشێک لە حاڵەتی تووشبووەکان بەهۆی قەڵەوی و کێشی زۆریانەوە دووچاری دەبن، لەو حاڵەتەدا توشبووەکە چانسێی باشتری هەیە چونکە ئەگەری زۆرە بە ئەنجامدانی وەرزش و دابەزاندنی کێشی قەبارەی مەمکیشی بچووک ببێتەوە.
-بەشێک لە دەرمانە درێژ خایەنەکان بە هۆکار دادەنرێن بەتایەبتی ئەوانەی بۆ خەمۆکی و چەند حاڵەتێکی دیکەی نائارامی باری دەروونی بەکاردەهێنرێن.
نیشانەکانی:
- بە زۆریی بە شیوەی گەورەبوونی یەک مەمک یان هەردوو مەمک دەردەکەویت بە جۆرێک گەرەبوونەوەکەی زۆرە شۆڕدەبێتوە، وەکو مەمکی ئافرەتان دەردەکەوێت.
- بوونی ئازار و ژان بە تایبەتی لەتەمەنی هەرزەکاریدا.
چارەسەر:
- دڵنیاکردنەوەی کەسوکاری کەسەکە و بۆیان ڕوونبکرێتەوە لە تەمەنی هەرزەکاریدا زۆر ئاساییە، پێویستی بە هیچ دەرمانێک یاخود نەشتەرگەریەک ناکات چونکە زۆر جا رلە دوای تەمەنی 16 ساڵیدا کەسەکە خۆی چاک دەبێتەوە.
- لە تەمەنی بەساڵاچوان دەبێت بەدوای هۆکاری گەورەبوونی مەمک بگەڕین وەک باسمان کرد زۆر دەرمان و نەخۆشی دەبێتەوە هۆکاری گەورەبوون، دوای دەستنیشانکردنی هۆکاری تووشبوونەکە هەوڵی چارەسەر دەدرێت.
-نەشتەرگەری، کاتێک ئەنجام دەدرێت ئەگەر لە تەمەنی هەرزەکاری تا تەمەنی 25 ساڵ قەبارە و شکڵی مەمەکەکە نەگەڕایەوە شیوەی خۆی، ئەوکات بەمەبەستی جوانکاری نەشتەری هەڵگرتنی یەک مەمک یان هەردوولا بۆ دەکرێت ئەگەر ویستی کە ئەمە خواستە، بەڵام هەندێکجار بەهۆی ئازارەوە پێویستی بە لابردن دەبێت بەڕێی نەشتەرگەری، ئەو نەشتەرگەریەش هیچ کاریگەرییەکی خراپ و مەترسییەکی نییە.
No comments:
Post a Comment