شاعیری کورد باست حەمە غەریب هۆندراوەیەک بۆ یەکێک لە کچە کاندیدەکانی شاجوانی کوردستان دەنوسێت بەناوی (میریان)
باست حەمە غەریب لە هۆندراوەکەیدا ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە چەوتیەکانی ژیانی خۆیان لەبیر کردووە و رەخنە لە قسەکانی ئەو کچە دەگرن:
دەقی هۆندراوەکەی باست حەمەغەریب بۆ میریان:
ئەلەرم!
(بۆ ئەو خانمەی کە هەموو کورد، ئەو هەموو چەوتییەی ژیانیان لە بیرکردووە و تانەی لێئەدەن!)
هەر بەڕاستی ،
(چێنج کەلەر) تەواو و ڕاستە،
ئەگینا وا هەموو ڕۆژێ،
کورد وەک حەربا ڕەنگ ئەگۆڕن،
بە تایبەت سەرکردەکان و
هیج کەسیش لۆمەیان ناکات!
دەیان ساڵە ئەم مێژووه
زەنگی ئاگایی لێئەدا و
کورد خەبەری نابێتەوە
چارەنووسی وا بە دەستی
هەرزە و نەزان و شێتەوە
بەڵکو ئەمجارە کەللەمان
بە(ئەلەرم)ی
مۆبایلەکەی دەستی تۆ
بە هۆش بێ و بزرنگێتەوە!
شیرینەکەم گوێ مەدەرێ
هەموو میللەت،
لەجێی باسی ماف و هەقی
وا سەرگەرمی قسە و باستە
سوێند به جوانییت،
هەر دوو وشەکەی تۆ ڕاسته!
No comments:
Post a Comment