ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2018، كچه خوێندكارێكی كۆلیژی كارگێڕی ته‌كنیكی هه‌ولێر له نهۆمی دووه‌می كۆلیژه‌كه‌یه‌وه خۆی فڕیدایه خواره‌وه و له ئێستادا گه‌یه‌نراوەته نه‌خۆشخانه.
ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه ناوی (و، ح)ه‌و خوێندكاری قۆناغى سێیه‌مى کۆلێژی ته‌كنیكى كارگێڕی كاره و ته‌مه‌نى 22 ساڵه، دانیشتووى ناحیه‌ى به‌حركه‌ى باكورى خۆر هه‌ڵاتى شارى هه‌ولێره، به پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه، تائێستا نه‌زانراوه هۆكاری خۆفڕێدانی ئه‌و كچه خوێندكاره چیبووه.
هه‌ر به‌پێی قسه‌ی شایەتحاڵه‌كه ئه‌و كچه له‌كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى ئاسایی كۆلێژ، له نهۆمى دووه‌مى به‌شه‌كه‌یه‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه و هۆكاره‌كه‌ى، جه‌وده‌ت جه‌عفه‌ر، راگری كۆلێژى ته‌كنیكى كارگێڕی هه‌ولێر به وێبنامەی
راگه‌یاند: كه كچه‌كه خوێندكارێكى زیره‌كى كۆلیژه‌كه‌یانه و ساڵانه به نمره‌ى به‌رز ده‌رچووه و هیچ كێشه‌یه‌كى ناو كۆلیژى نه‌بووه، بۆ زانیارى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه.
وتیشی: "له ئێستادا ئه‌و كچه له ژیاندا ماوه و ته‌نیا گرفتى شكانى قاچ و سه‌رى هه‌یه و له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، بۆ زانینى هۆكارى ئه‌و رووداوه‌ش ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردوه".
راگری كۆلیژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و كچه باری ته‌ندروستی جێگیره و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
No comments:
Post a Comment