Wednesday, 19 December 2018

‌نوێترین زانیاری لەسەر بەشە خۆراکی فەوتاوی هاوڵاتییان

لە ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تەنیا به‌شه‌ خۆراكی حه‌وت مانگ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە و تا ئێستاش هیچ بڕیارێك بۆ قەرەبووكردنەوەی خۆراكی ئەو مانگانەی نەدراوە، لەبەغداوە دەرنەچووە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وێبنامە
لەماوه‌ی ئه‌مساڵدا حەوت مانگ خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوەو پێنج مانگ دابەشنەكراوە، هه‌روه‌ك هیچ بڕیارێكیش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه‌ ده‌رنه‌چووه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خۆراكه‌ نه‌دراوه‌كان به‌ پاره‌.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە وێبنامەی راگه‌یاند: لەئێستادا بەردەوامن لەدابەشكردنی خۆراكی مانگی 11، كە تەنیا زەیت و شەكر هاتووەو لە نیوەی پرۆسەكەدان.

شه‌وكه‌ت وتیشی: "تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیان بەپارە، هەركاتێك رێنمایی دەرچوو بڵاوی دەكەینەوە".

No comments:

Post a Comment