Tuesday, 18 December 2018

سەبارەت بە پشووی فەرمانگەكان روونكردنەوە دەدرێت

قائیمقامی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بارانێكی زۆر لە قەزاكە باریوەو بەفریش چواردەوری پێنجوێنی سپی پۆش كردووە.
زانا رەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (وێبنامە
وتیشی”ناوچەكانی گەرمگ و ملەكەوە و جادەی سەیران بەند شوێنی سەختی قەزاكەن و بەفر تێیاندا باریوە، بەڵام ئاستەنگی دروستنەكردووە و رێژەی بەفرەكە زۆر نییە”.
)ی راگەیاند، بارانێكی زۆر لە قەزای پێنجوێن باریوەو دەوروبەری پێنجوێنیش بەفر باریوە، بەڵام هیچ ئاستەنگێكی بۆ هاتووچۆ و هاووڵاتیان دروست نەكردووە.
لە ئێستادا پلەكانی گەرما زۆر دابەزیون، بەڵام قائیمقامی پێنجوێن ئاشكرایكرد، پێنجوێن ناوچەیەكی كوێستانی سەختە، بارینی بەفر و باران ئاساییە و لە ئێستادا دەوامی فەرمی بوونی هەیە، بەڵام ئەگەر بەفرێكی زۆر ببارێت ئەوكات دەوامی خوێندنگاكان و فەرمانگەكان دەكەینە پشووی فەرمی.
سەبارەت بە چارەسەركردنی پردی چەمی چەقان كە لە چەند رۆژی رابردودا لافاو بردی، ناوبراو رایگەیاند، ئەو پردە پردێكی كاتی بوو سەر بە قەزای سەید سادقە، بەشێوەیەكی كاتی كرابووەوە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان تاكو پردە سەرەكییەكە تەواو دەبێت، بەڵام لافاو بردی و چاك نەكراوەتەوە.

No comments:

Post a Comment