پاش 15 ساڵ له‌ده‌ستگیركردنی، ژماره‌یه‌ك نهێنی پشت ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق ئاشكرابوون.
گۆڤاری Esquireی ئه‌مریكی به‌بۆنه‌ی 15 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پێشووی ڕژێمی عێراق، كۆمه‌ڵێك نهێنی ئه‌و به‌ره‌به‌یانه‌ی سه‌دامی تیادا ده‌ستگیركرا بڵاوكرده‌وه.
"ته‌قه‌م لێمه‌كه‌ن"
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه له‌زاری وه‌رگێڕێكی عێراقی به‌ناوی سه‌میر، كه ئه‌و به‌یانییه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كاندا سه‌دام حسێنیان ده‌ستگیركردوه ده‌ڵێ، "كه چوینه ناوچه‌كه‌وه سه‌ره‌تا خاوه‌نی پارچه زه‌وییه‌كه‌و براكه‌یمان دۆزییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ڕێگه‌یان به‌ئێمه نه‌ده‌دا پشكنین بۆ ماڵه‌كه‌یان بكه‌ین، به‌ڵام به‌زه‌بری چه‌ك پشكنینمان كرد، شوێنه‌كه تاریكی دایپۆشیبوو، بۆیه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان چاویلكه‌ی تایبه‌ت به شه‌ویان له‌چاوكرد‌و پارچه‌یه‌كیان له‌زه‌وییه‌كه‌دا دۆزییه‌وه كه پاشماوه‌ی له‌ده‌ور بوو".
وه‌رگێڕه عێراقیه‌كه له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:"پاش ئه‌وه‌ی چاڵه‌كه‌مان هه‌ڵكه‌ند و ڕوناكی چه‌كه‌كان ئاراسته‌ی چاڵه‌كه كران، ده‌نگی سه‌دام حسێنم ناسیه‌وه كه هاواریده‌كرد تكایه ته‌قه‌كه مه‌كه‌ن، ته‌قه مه‌كه‌ن، پاشان ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و له‌چاڵه‌كه هاته ده‌ره‌وه".
ئاڵتون‌و خشڵی خێزانه‌كه‌ی سه‌دام حسێن
پاش ئه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی شوێنی خۆحه‌شاردانی سه‌دام حسێن بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكراده‌كرێت، سه‌ره‌تا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت كه سه‌دام خۆی تیادا شاردبوه‌وه، پاشان سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان ده‌چنه ناوچه‌كه‌وه، به‌ڵام دیمه‌نێك توشی شۆكیان ده‌كات، كاتێك خۆڵڕێژێكی گه‌وره‌ی ئاسنین ده‌بینن كه ده‌یان ملیۆن دۆلاری تیادا شاردراوه‌ته‌وه.
سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان به‌ر له‌دۆزینه‌وه‌ی سه‌دام حسێن، دیمه‌نێكی دیكه توشی شۆكیان ده‌كات، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی ئاڵتون‌و خشڵێكی زۆری ساجیده تولفاخ-ی هاوسه‌ری سه‌دام حسێنه، كه له‌نێو ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی سه‌دام خۆی تیادا شاردبووه‌وه، ئه‌وانیش كرابوون به‌ژێر زه‌وییه‌وه.
هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگیش ده‌دۆزرێته‌وه، كه تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاشكرانه‌بوون.
دوو سه‌رمایه‌دار شوێنه‌كه‌ی سه‌دامیان زانیوه
چه‌ندین مانگ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك بۆ شوێنی سه‌دام حسێن ده‌گه‌ڕان، به‌ڵام دوو سه‌رمایه‌داری عێراقیی به‌ناوه‌كانی (حه‌دوشی، محه‌مه‌د ئیبراهیم) كه له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا ده‌ستیان له‌نێو ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ڕۆیشت، ده‌یانزانی سه‌دام له‌كوێ خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام ئه‌و دوو سه‌رمایه‌داره نه‌ك هه‌ر شوێنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو خۆشیان له‌به‌رچاو ونكرد.
دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و دوو سه‌رمایه‌داره ده‌ستگیرده‌كرێن‌و ئه‌مریكیه‌كان به‌ڵێنی ئازادكردنی خۆیان و چوار كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان پێده‌ده‌ن، گه‌ربێتوو شوێنی سه‌دام حسێن ئاشكرابكه‌ن.
پاش ڕازیبوونی ئه‌و دوو سه‌رمایه‌داره، سه‌ره‌نجام به‌به‌شداریی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن ده‌ستیپێكرد.
No comments:
Post a Comment