Saturday, 29 December 2018

بەپەلە.. وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018ڕاگەینندرا.. خشتەی دابەشکردنەکە بەم شێوەیە..

وابڕیارە سەرەتای مانگی 1ی ساڵی 2019 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018ی فەرمانبەر و مووچەخۆران بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی (وێبنامە
) کە لەسەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتووە، لە 7/1/2019، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018 دەست پێ دەکات و خشتەی دابەشکردنەکەش بەهەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت، کە ماوەی چەند مانگێکە ئەم خشتەیە جێگیر كراوه‌ و تەنیا ئەگەر رۆژێك بكەوێتە پشووی فەرمی گۆڕانكاری روودەدات لەو كاتەشدا ئەگەر وەزارەتەكە لیستی مووچەی ئامادە كردبێت ئەوا پێش دەخرێت یاخود بۆ رۆژی دواتر دوادەخرێت.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی مانگی 10ی 2018ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لەلایەن گەنجینەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی وردبینی تێدا کراوە.

ڕوونیشی کردەوە، سیستەمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2019 بەپێ هەمان ئەو سیستەمە دەبێت کە لە ساڵی 2018ەوە کاری پێ کراوە.

مانگانە حکوومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینار و حکوومەتی ئەمریکاش 25 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە لەگەڵ بڕی 370 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆدەکرێتەوە و هەر 30 ڕۆژ جارێک، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێ دابەش دەکرێت، ئەویش بەپێی سیستەمێکی پاشەکەوتکردنی مووچە.

No comments:

Post a Comment