Friday, 28 December 2018

بەپەلە شۆفێران ئاگاداربن

بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگەی سەرەكی پێنجوێن- سلێمانی داخرا.
زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە(وێبنامە
)ی ڕاگەیاند، ڕێگای سلێمانی – پێنجوێن لە لای ملەكەوە گیراوە، ئەویش بەهۆی خزینی بارهەڵگرەكانەوە ڕێگاكە گیراوە.
ڕوونیشیكردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو بارهەڵگرانە زنجیریان نەبەستووە، نەیانتوانیوە بە بەرزاییەكەی ملەكەوەدا سەربكەون و خزیون، لەئێستاشدا تیمەكانیان چونەتە ئەو شوێنە و لەهەوڵی كردنەوەی ڕێگاكەدان.
هێمای بۆئەوەشكرد، بەفرەكە ئەوەندە نییە تاوەكو ڕێگاكە بگرێت و هاوڵاتی نەتوانێت سەردانی پێنجوێن بكات، بەڵكو ئەو بارهەڵگرانە بڕۆن گرفتەكە چارەسەردەبێت.

No comments:

Post a Comment