سانا مەحموود تەمەن ۲۲ ساڵ لەئاهەنگێکی تایبەتدا لە هەولێر وەک چوارەمین شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا و دایکیشی لەو بارەیەوە خۆشحاڵی دەردەبڕێت.
بەهار رەفیق دایکی سانا مەحمود شاجوانی 2018ی کوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنی کچەکەی وەک شاجوان بە (وێبنامە)ی تۆڕی میدیایی وێبنامەی
راگەیاند، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە و سوپاسی هەموو لایەک دەکەم که پشتیوانی سانا بوون، خۆشم چاوەڕێی ئەوەم دەکرد، چونکە سانا شایانی ئەو نازناوە بوو، بۆیە هەست بەبەختەوەری دەکەم چونکە رەنجم بەفیڕۆ نەڕۆیشتوە.
وتیشی، هەموو پشتیوانیەکی دەکەم لە پرۆژە و بەرنامەکانی، ئومێدیش دەکەم بەهۆی ئەو نازناوە ئومێدەکانی بێنەدی ئەویش گەڕانەوە بۆ کوردستان بوو.
دایکی سانا ئەوشی خستەڕوو، باوکی سانا پێشمەرگەی کۆن بوە، ماوەی ۲٥ ساڵە لە سوید نیشتەجێین، هەرچەندە ماوەیەک هاتینەوە کوردستان بەڵام بەهۆی هەندێ هۆکارەوە گەڕاینەوە وڵاتی سوید، خۆشەویستی سانا بۆ کوردستانیش بەردەوام ئومێدی ئەوەی هەبوە بگەڕێتەوە، ئێستاش ئەوە دەکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی.
لەبارەی تەمەنی مناڵی سانا و تواناکانی وتی، هەر لە مناڵیەوە حەزی بەوە کردوە ببێتە ئەکتەر، ئومێدیش دەکەم ساناش وک باوکی خزمەتی کوردستان بکات.
No comments:
Post a Comment