به‌هۆی هاوشێوه‌كه‌ی 17 ساڵ به‌هه‌ڵه زیندانی كرا.. پاشان به 1.1 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو كرایه‌وه
پاش به‌هه‌ڵه تاوانباركردنی به تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئافره‌تێك كه هاوشێوه‌كه‌ی ئه‌نجامی دابوو، دادگایه‌كی ئه‌مریكی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پیاوێك كه 17ساڵ به‌هه‌ڵه به‌ندكرا.
ریچارد جۆنز، ته‌مه‌ن 42 ساڵ، به‌پێی یاسایه‌كی نوێ كه قه‌ره‌بوو ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌ڵه زیندانی ده‌كرێن،1.1 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی وه‌رگرت.
به‌پێی پێگه‌ی "Wkrn"ی ئه‌مریكی، ریچارد جۆنز، له‌گه‌ڵ رێكخراوێك، كه یارمه‌تی یاسایی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه به هه‌ڵه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی خۆی.
تیمی گه‌ڕانی سه‌ر به‌و رێكخراوه توانیان، چاودێری تاوانباره راسته‌قینه‌كه بكه‌ن، كه ناوی "ریكی"یه و شوێنیان بۆ پۆلیس ئاشكرا كرد، دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا .
ئه‌و هاوشێوه‌یه‌ی ریچارد، كه ناوی ریكی ئامۆسه، له‌ساڵی1999 هه‌وڵیدا جانتای ده‌ستی ئافره‌تێك بدزێت، پاشان مۆبایلی ئه‌و ئافره‌ته‌ی دزی، به‌ڵام به‌هۆی به‌رگری ئه‌و ئافره‌ته و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دزه‌كه، ئافره‌ته‌كه كه‌وته سه‌ر زه‌وی و هه‌ردوو چۆكی شكا.
له‌سه‌ر ئه‌و نیشانه‌هه‌ڵدانه‌ی كه ئافره‌ته‌كه و شایه‌تحاڵه‌كان پێشكه‌شیان كرد، ریچارد جۆنز به‌تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری چه‌كداریی ده‌ستگیر كرا ، چونكه ئه‌و كات تاكه كه‌س بوو كه هه‌ڵگری ئه‌و نیشانانه بوو.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی جۆنز و چه‌ند شایه‌تحاڵێك جه‌ختیان كرده‌وه، كه له‌كاتی رووداوه‌كه جۆنز له‌ماڵی هاوڕێ ئافره‌ته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام دادگا سزای 19 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام پاش 17 ساڵ بێتاوانی جۆنز ده‌ركه‌وت و له به‌ندیخانه ئازاد كرا.
No comments:
Post a Comment