هرێوهبهرایهتى هاتوچۆى هه‌ولێر وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه ئه‌وه‌ى پاره‌ى سه‌رپێچى هاتوچۆى نه‌دابێت له‌سه‌رى ده‌بێته دوو هێنده و له‌و بارهیهوهیش ڕوونكردنه‌وه ده‌ده‌ن.
ئێسته له‌ناو هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه هه‌ركه‌سێك پاره‌ى سه‌رپێچى هاتوچۆى نه‌دابێت له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه له‌سه‌رى ده‌بێته دوو هێنده، ئه‌وه‌یش نیگه‌رانى لاى هاووڵاتییان دروست كردووه.
ئه‌مرۆ فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وێبنامه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له ڕاستییه‌وه كه گوایه ئه‌وه‌ى پاره‌ى سه‌رپێچى هاتوچۆى نه‌دابێت له‌ساڵى نوێوه ده‌بێته دوو هێنده و پاره‌ى هیچ سه‌رپێچییه‌ك زیاد نابێت.
زیاتر گوتی، به‌گوێره‌ی یاسا هه‌ر شۆفێرێك سه‌رپێچی ئه‌نجام بدات و پێبژاردنی بێته سه‌ر و دوای یه‌ك مانگ پاره‌كه نه‌دات ئه‌وه ده‌بێته دوو هێنده، به‌ڵام ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌م بڕیاره‌مان جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ كارئاسانی هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ك دڵنیایشى دایه هاووڵاتییانى كوردستان كه هه‌ركاتێك پاره‌ى سه‌رپێچییه‌كان بده‌ن ئاساییه و ئه‌وه‌یشى باس ده‌كرێ ته‌نیا ده‌نگۆیه.
No comments:
Post a Comment