به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام سبه‌ی به‌لێزمه باران ده‌بارێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی دیسێمبه‌ری 2018، له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هیچ ئه‌گه‌رێكی بارانبارین له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش نییه، پله‌ی گه‌رماش له نێوان دوو تا 15 پله‌ی سیلزی ده‌بێت.
سبه‌ی پێنجشه‌م، ئاسمان له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا باران ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر بارانه‌كه له شه‌ودا زیاد ده‌بێت.
هه‌ر له شه‌ودا، له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌گه‌رێكی زۆری به‌فربارین هه‌یه و له كه‌ركووكیش ئاستی باران زیاتر ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment