Saturday, 29 December 2018

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار کەس بوونە قوربانی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 
لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لە نزیک حاجی ئۆمەران بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار کەس بوونە قوربانی کە سێ لەوانە هاووڵاتی ئێرانین.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری وێبنامە کەوتوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاسیراتۆ خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، شۆفێری کیاسیراتۆ بەناوی تەحسین عەبدولقادر عەلی تەمەن 37 ساڵ لەگەڵ سەرنشینێک بەناوی محەمەد ڕەزا، تەمەن 41 ساڵ گیانیان لەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون، كه‌ ئەوانیش هاووڵاتی ئێرانین. 
ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانە بە مەبەستی نوێکردنەوەی ئیقامە سەردانی سنووری حاجی ئۆمەرانیان کردووە و لە سنووری شیلادزێ کرێکاریان کردووە.
برینداره‌كان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی چۆمان و تەندروستیان جێگیرە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراون.
پۆلیسی چۆمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقییە بەپێی بەشی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە.

No comments:

Post a Comment