Sunday, 23 December 2018

ئاگاداری 50 هەزار دیناریە تەزویرەكە بن

خاوەنی نویسنگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ دابەزیوە و تەمەنیش بەرزبۆتەوە، (وێبنام) وێنەی پەنجا هەزار دیناری ساختە بڵاودەكاتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەكە بەهای دۆلار دابەزیوە و تمەنیش بەرزبۆتەوە بەجۆرێك، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار بووە و دوانیوەڕۆ دابەزیوە بۆ 119 هەزار و 750 دینار.

هەروەها 100 دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بە ملیۆنێك و هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆنێك و 17 هەزار بە حەواڵە ئاڵوگۆڕی پێوەكرا.

لە بارەی بڵاوبوونەوەی دراوی 50 هەزار دیناری ساختە لە بازاڕەكان ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (وێبنامە)

ی وت، “بەهۆی ئەوەی لە بازارەكەی ئێمەدا ئامێری باشی دۆزینەوەی ساختە هەیە، ئەو جۆرە لە دراوی ساختە ڕوومان تێ ناكات، هەورەها مامەڵە بە دراوی 50 هەزاری زۆر كەمە، بۆیە من هیچ حاڵەتێكی ئەوتۆم نەدیوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەشێك لە هاوڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هۆشدار دەدەن لە بڵاوبوونەوەی دراوی 50 هەزاری ساختە لە بازاڕدا و دەڵێن: “پێویستە بۆ جیاكردنەوەی سەیری ئەو نیشانەیە بكرێت، كە لە وێنەكەدا دیارە”.

No comments:

Post a Comment