وتەبێژی پەروەردەی گشتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە پێی خشتەی پشووەكانی پەروەردە جگە لە سێ ڕۆژەكەی سەری ساڵ ڕۆژی 6ی كانونی دووەمیش هاوشێوەی فەرمانگەكان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت.
مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (وێبنامە
)ی ڕاگەیاند، پەروەردە بۆ پشووەكانی ساڵ خشتەی تایبەتی خۆی هەیە، ئەمە جگە لەوەی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە پشوو ڕادەگەیەنرێت، پەروەردەش دەگرێتەوە.
وتیشی، “پشووەكانی ڕۆژانی 30 و 31ی كانونی یەكەمی 2018 لەگەڵ 1ی كانونی دووەمی 2019، كە بە بۆنەی یادی سەری ساڵەوە دیاریكراوە، تەواوی ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە، كە دەكاتە ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە و سێ شەممە”.
ئاشكرای كرد، ڕۆژی 6ی كانونی دووەم ڕۆژی یادی دامەزراندنی سوپای عیراق بە هەمان شێوەی فەرمانگەكان لە ناوەندەكانی خوێندن-یش پشوو دەبێت.
No comments:
Post a Comment