زۆرێك له چاوێدرانی سیاسی باس له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێه‌م ده‌كه‌ن و رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌راپۆرتێكدا سێ ناوچه‌ى جیهانی ده‌ست نیشان كردوه ، كه پێیوایه له یه‌كێك له‌و ناوچانه‌وه جه‌نگى سێیه‌می جیهان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و ناوچانه‌ش بریتین له (ئۆكرانیا) و ( ناوچه‌ى كه‌نداو) و (ده‌ریاى چین و نیوه دورگه‌ى كۆریا).
رۆژنامه‌ى زه ناشناڵ ئینترێستی ئه‌مریكی له‌راپۆرتێكی شیكاریدا بڵاوی كردۆته‌وه، كه تیادا باس سێ له ناوچه‌ى جیهان ده‌كات ، كه ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى جیهانى سێه‌می لێده‌كرێت، له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه ، ده‌ریاى چین كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته ناوچه‌یه‌كى گه‌رم له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی زلهێزی ئه‌مریكا و چین، وه به‌رده‌وام مه‌ترسیه‌كان روو له‌زیادبونن، چونكه هه‌ردوو وڵات له‌شه‌ڕێكى بازرگانى گه‌وره‌دان، بۆیه به‌دوور نازانرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌یه‌كدا بده‌ن، وه هه‌روه‌ها نیوه دورگه‌ى كۆریاش به‌یه‌كێك له‌و ناوچانه داده‌نرێت، كه ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕ تێیدا زۆره، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانى ئاشتى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و كۆریاى باكور جێى نیگه‌رانییه‌و له‌هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌گه‌رى نه‌مانى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه ، بارودۆخى ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیدار رووى له‌خراپبون كردوه و ململانێكان زیادیانكردوه به‌تایبه‌تى، كه له‌ماوه‌ى دواییدا گرژی نێوان هه‌ردوو وڵات ئۆكرانیا و روسیا ، ئه‌گه‌ر پێكدادانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته رووبدات ئه‌وا هه‌رایه‌كى زۆر گه‌وره له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌وروپادا دروست ده‌بێت.
وه ناوچه‌ى كه‌نداو یه‌كێكه له‌ناوچه گه‌رمه‌كان و كێشمه‌كێشه چه‌كداریه‌كان به‌تایبه‌تى له سوریا و یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن و گرژیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیش زیادیان كردووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته‌هۆى روودانى پێكدادانى سه‌ربازى له‌نێوان روسیا و ئه‌مریكا به‌وه‌ش چین په‌لكێش ده‌كرێته ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
پێشتر دوو جه‌نگى جیهانى روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه ملیۆنان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیانه مادیه‌كانیش به‌پاره مه‌زه‌نده ناكرێت، شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌گه‌ر جه‌نگێكى دیكه‌ی جیهانى رووبدات، ئه‌وا كۆتایى مرۆڤایه‌تى ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment