سەرەڕای پشووی فەرمی، كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە ڕاگەیەنراوە، بەڵام دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان بەردەوام دەبێت.
بانكی شێروانە لە كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وەك بانكی كەلار بۆ دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامانی كەلار دەوامی ئاسایی خۆَمان دەكەین”.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “داواكارین لەتەواوی كەمئەندامان بەوانەی، كە دوو مووچەشن سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، چونكە تەنها سبەینێمان بەدەستەوە ماوە بۆ دابەشكردنی مووچە”.
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی 2019-ەوە، حكومەتی هەرێم بە فەرمی سێ ڕۆژی (30، 31-12-2018 و 1-1-2019)ی كردە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانبەران.
No comments:
Post a Comment