هه‌نار یه‌كێكه له باشترین میوه وه‌رزییه‌كان ، كه زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستى هه‌وڵ بده ڕۆژانه ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌تیش بێت خۆت بێ به‌ش نه‌كه‌یت له خواردنى هه‌نار ، چونكه سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌تى توش بووانى گیروگرفتى گه‌ده هه‌نار زۆر گرنگه بۆیان .
چه‌ند سوودێكى ناوازه‌ى هه‌نار :-
• هه‌نار به‌هۆى ئه‌وه‌ى میوه‌یه‌كى ریشاڵییه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گه‌ده و ریخۆڵه ده‌كات و ناوسك پاك ده‌كاته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌رى سكچوون ده‌كات .
• له‌ش له‌هه‌موو هه‌وكردنێك پاك ده‌كاته‌وه .
• هه‌نار هۆرمۆنى "تستوستیرون" له‌له‌شى پیاواندا زیاد ده‌كات ، به‌وه‌ش ئاره‌زووى پیاوان به‌هێز و زیاد ده‌كات .
• ڕێگرى ئازارى ئێسك و هه‌وكردنى ده‌كات .
• پارێزگارى له ته‌ندروستى دڵ ده‌كات ، چونكه ڕێگرى پاڵه په‌ستۆى دڵ ناهێڵێت .
• دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات.
• هه‌نار تواناى هه‌یه په‌ستانى خوێن به‌ته‌واوى دابه‌زێنێت به‌وه‌ش یارمه‌تى تێكڕایى په‌ستانى خوێن ده‌دات كه‌ئاسایى بێت .
No comments:
Post a Comment