به‌یان زه‌ریفی هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری شانۆ و دراما، هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری ئاشكرا ده‌كات، له‌لایه‌كه‌وه خه‌ریكی خوێندنه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه دوای 55 ساڵی ته‌مه‌ن، به‌ته‌مایه شوو بكات.
ئه‌و له‌باره‌ی هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له كاری نوێی هونه‌ریدا، به"وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری بێ به‌رهه‌می بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رقاڵی خوێندنه له قۆناغی سێی كۆلیژی هونه‌ر به‌شی فلیمسازی. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "خوێندن زۆر سه‌رقاڵی كردووم، بۆیه نازانم كه‌ی ده‌توانم به‌رهه‌می هونه‌ریم هه‌بێت."
زه‌ریفی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كاری شانۆ و دراما كاتێكی باشی ده‌وێ و كاتێك له سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆوه بۆ هه‌شتی شه‌و سه‌رقاڵی خوێندنه، ئیتر چۆن كاتی كاری تری ده‌بێ.
زه‌ریفی له 30 زنجیره دراما و چوار فیلم و 10 كورته فیلم‌دا به‌شداری كردووه، ده‌یان كاریشی تایبه‌ت بووه به منداڵان ئاماده كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له فیلمه‌كاندا زۆرجار رۆڵی ژنێكی هار ده‌بینێ و خۆیشی بۆ ئه‌م رۆڵه‌ی باس له‌وه ده‌كات، "به ده‌ست خۆم نییه و ده‌رهێنه‌ر بۆم دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌رچی خۆیشم پێمخۆشه له زۆر رۆڵدا خۆم تاقی بكه‌مه‌وه".
به‌یان زه‌ریفی له دایكبووی ساڵی 1963ی پارێزگای سلێمانییه، به‌ڵام تا ئێسته شووی نه‌كردووه و بۆ یه‌كه‌م جار له‌م لێدوانه كورته‌دا بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی دركاند كه "به ته‌مایه شوو بكات".
No comments:
Post a Comment