ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 26ى كانونی یه‌كه‌م دۆناڵ تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته عێراق كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانى عێراق بكات له‌پاش ده‌ستبه‌كار بوونى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه پێشتر ئاشكرا نه‌كرابوو دۆناڵد تره‌مپ به‌شێك له‌هێزه سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق به‌سه‌ركرده‌وه.
تائێستا ئه‌وه‌ش ئاشكرا نه‌بووه كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراقى كۆبووه‌ته‌وه یان نا.
میدیاكانى ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ى ته‌رمپ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى بووه له جه‌ژنى كریسمسدا له‌سه‌ربازگه‌ى ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق.
No comments:
Post a Comment