ڕەغد-ی كچی سەدام حسێن-ی سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق لە یادی 12 ساڵی لەسێدارەدانی باوكی نامەیەكی بڵاونەكراوەی سەدام حسێن، كە 4 ڕۆژ پێش لەسێدارەدانی نووسیویەتی بڵاودەكاتەوە.
لە نامەكەدا، كە ڕەغد لە تویتەری خۆی بڵاویكردۆتەوە، سەدام حسێن لە 26-12-2006 واتە 4 ڕۆژ پێش لە سێدارەدانی، كە لە بەغدا نووسیویەتی بە لەسێدارەدانی زانیوە و ماڵئاوایی لە گەلی عیراق كردووە.
لە نامەكەدا سەدام حسێن نووسیویەتی، “ئەی گەلی بەوەفا، خۆم و ئێوەش بە خوای میهرەبان دەسپێرم، ئەو خوایەی ئەوەی پێی دەسپێردرێ نایفەوتێنێت و لەبیری ناكات و داوای موسڵمانی ڕاستگۆ و دەستپاك بێ ئومێد ناكات”.
سەدام حسێن كۆتایی قسەكانی بە “خوای گەورە” دەهێنێت و خۆشی وەك “سەرۆك كۆمار و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارە موجاهیدەكان” دەهێنێت.
لە 30-12-2006 و لە بەرەبەیانی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، سەدام حسێن لە بەغدا سێدارە درا.
No comments:
Post a Comment