دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكی پێشبینی دەكات لە ساڵی 2019 گۆی زەوی گۆڕانكاری بەسەردا بێت و بەهۆیەوە هەندێك وڵات لەسەر نەخشە نەمێنن بەهۆی تسۆنامی و كارەساتی سروشتی بە تایبەت لە زەریای هێمن.
ژمارەیەك لە زانایانی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكی، دەستنیشانی چالاكی بوومەلەرزەیەكیان كردووە كە گوڕەكەی حەوت پلە دەبێت بە پێوانەی رێختەر، لە دەوروبەری فلیپین، كە سەنتەری بوومەلەرزەكە 193 كیلۆمەتر لە شاری جەنەڕاڵ سانتۆس دوورە، بەڵام دەڵێ نازانرێ ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیە چەند دەبێت.
شارەزایان پێشبینی دەركەوتنەوەی تسۆنامی تر دەكەن لە زەریای هێمن و دەڵێن رەنگە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری قوربای لە فلیپین گیان لە دەست بدەن، بەتایبەت لە دانیشتووانی هەردوو شاری فانواتۆ و تونگا.
ئەوا پێیان وایە ئەو بوومەلەرزەیە بەهۆی كاریگەری یەكێك لە هەسارەكانی نزیك لە زەوی دروست دەبێت كە كاریگەری لەسەر زەوی دادەنێت.
No comments:
Post a Comment