سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ، له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه هاوه‌ن ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه به پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز"یان ڕاگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ڕووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه.
كرێكار و كارمه‌ندانی نزیك له باڵوێزخانه‌كه دووپاتیان كرده‌وه، كه زه‌نگی مه‌ترسی باڵوێزخانه‌كه لێی دا و باری ته‌ناهی چڕ گیرایه به‌ر، به‌ڵام هاوه‌نه‌كان بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی مادی و مرۆیی‌یان لێ بكه‌وێته‌وه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته عێراق و جه‌ژنی سه‌ری ساڵی له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ربازگه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د" كرده‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌م دوای چه‌ند سه‌عاتێك و نه‌بینی هیچ به‌رپرسێكی عێراقی، به بڕوای به‌شێك له سیاسییه‌كان حساب بۆ نه‌كردن و په‌راوێزخستنی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی عێراقه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، بۆیه به توندی ڕه‌خنه‌یان له سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ گرت و به پێشێل كردنی سه‌روه‌ری عێراق هه‌ژماریان كرد و كاردانه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه و زۆرێك له به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانی عێراق به توندی له‌سه‌ر هاتنی تره‌مپ هاتوونه‌ته ده‌نگ و داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment