به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى كانونى یه‌كه‌م، سێوان قادر، ئه‌و ژنه‌ى كه خۆى و سێ منداڵه‌كه‌ى له روداوێكى گوماناویدا له چه‌مچه‌ماڵ سوتان له نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وێبنامە
:"كاتژمێر 2:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێوان به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى سوتاوییه‌كه‌یه‌وه كه 90% له نه‌خۆشنانه‌ى سوتاوى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه".
شوان قادر، برای سێوان قادر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه :"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ خوشكه‌كه‌م به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانییه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر شاخه‌وان سائیب، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سوتاوى (ئیمێرجنسى) سلێمانى به دواڕۆژ-ى راگه‌یاند :"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ خاتوو سێوان كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه چاره‌سه‌رى وه‌رده‌گرت به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا".
وتیشى :"هۆكارى سه‌ره‌كى گیان له‌ده‌ستدانى خاتوو سێوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوڵى برینه‌كانى و به‌رزى رێژه‌ى سوتاوییه‌كه‌ى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى سوتانى رێڕه‌وى هه‌ناسه‌ى. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێمه پێشتر پێشبینمان ده‌كرد كه گیانله‌ده‌ست بدات".
سێوان قادر ته‌مه‌ن 23 ساڵ دایکی دوو کوڕ و کچێک بوو به‌ناوه‌کانی (دارین و لارین و ده‌وه‌ن) که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگدابوو، هه‌رسێ منداڵه‌که‌ش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه له‌ماڵیاندا له ئێواره‌ی 16ی كانونى یه‌كه‌م، بوونه قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستدا.
زیاتر لەهەفتەیەك لەمەوبەر سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ى لە روداوێكدا لەنێو ماڵەکەیاندا سوتان، باوکی (سێوان) مێردی کچه‌که‌ی تۆمه‌تبار ده‌کات به‌و رووداوه و ده‌ڵێت :"کچه‌که‌م و هه‌رسێ منداڵه‌که‌ی سوتاندووه "، هه‌ربۆیه سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه.
No comments:
Post a Comment