كەشناسی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، شەپۆلێكی بەفربارین ناوچەكە دەگرێتەوە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەردەوام دەبێت.
كەشناسی پارێزگای سنە رونیكردووەتەوە، شەپۆلی بەفربارینەكە، زۆرتر شارەكانی بانە، مەریوان، سەوڵاوا، ناوچەی هەورامان و پاڵەنگان دەگرێتەوە.
هاوكات كەشناسی سنە هۆشداری داوە لە ئاستەنگبوونی هاتووچۆ لەو ناوچانە و داوایكردووە هاووڵاتیان و گەشتیاران بە وریاییەوە هاتووچۆ بكەن.
No comments:
Post a Comment