لە بەردەم زانكۆی سلێمانی كچە خوێندكارێكی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بوو بەژێر ئۆتۆمبێلەوە و هاتوچۆی سلێمانی-ش ڕایدەگەیەنێت، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتوچۆی سلێمانی، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە (18/12/2018) لەسەر ڕێگەی سلێمانی – ڕاپەڕین، ئۆتۆمبێلێك ئافرەتێكی كرد بەژێرەوە، دوای ڕووداوەكەش شۆفێرەكە، ئافرەتەكەی بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە، مەخابەن بەهۆی سەختی برینەكانی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەكە لەبنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ دەستبەسەر كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو خوێندكارە ناوی (ك. ت)یە و خوێندكاری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانیە و خەڵكی دەربەندیخانە
No comments:
Post a Comment