زانكۆى سۆران ٩ ڕۆژى كرده پشوو له ته‌واوى زانكۆى سۆران.
دكتۆر هەژار ڕەحیمی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سۆران، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"سەرجەم قوتابییانی زانكۆكەمان ئاگادار دەكەینەوە، كە پشووی فەرمی سەری ساڵ لە ڕێكەوتی 25/12/2018 دەست پێدەكات و تاكوو 2/1/2019 بەردەوام دەبێت، بەهیوای بەسەربردنی پشوویەكی خۆش بۆ هەموو لایەك".
وتیشى:"دوای تەواوبوونی ئەم چەند رۆژەی كە وەك پشووی فەرمی دیاریكراوە، دەوام دەست پێدەكاتەوە و پێویستە قوتابیان پابەندی دەوامیان بن".
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ڕێزێك بۆ برا مه‌سیحیه‌كان پشووى سه‌رى ساڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن و ٩ بۆ ١٠ ڕۆژ ده‌كه‌نه پشوو به‌ڵام تا ئێستا پشووى سه‌رى ساڵ له‌هه‌رێم ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ڕێزێك بۆ برا مه‌سیحیه‌كان پشووى سه‌رى ساڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن و ٩ بۆ ١٠ ڕۆژ ده‌كه‌نه پشوو به‌ڵام تا ئێستا پشووى سه‌رى ساڵ له‌هه‌رێم ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه .
No comments:
Post a Comment