سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەنجینەی ھەرێم رایگەیاند ، مووچەی مانگی ١٠ ی ٢٠١٨ ، لەڕۆژی ٧ ی ١ ی ٢٠١٩ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت .
سەرچاوەکە ھۆکاری دابەشکردنی مووچە لەو کاتەدا گەڕاندەوە بۆ پشووەکانی سەری ساڵ و رۆژی پشووی دامەزراندنی سوپای عێراق ، چونکە جیاواز لەمانگەکانی پێشوو کە لە ٤ و ٥ ی مانگ دەست دەکرا بەدابەش کردنی مووچە ی فەرمانبەرانی ھەرێم.
سەرچاوەکەی گەنجینەی ھەرێم ڕاشیگەیاند ، وەک سەرجەم مانگەکانی پێشوو لەدەستپێک مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ، یەکەی ٧٠ ، ٨٠ ، دواتر پەروەردە دابەش دەکرێت .
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕونکردەوە ، لەڕۆژانی دواتر مووچەی تەواوی شوێن و وەزارەتەکان بەپێی ئەو خشتەیەی ئامادەکراوە دابەش دەکرێت.
No comments:
Post a Comment