دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست دەربارەی مردنی ئاوازدانەر (هەڵكەوت زاهیر)، وێنەیەكی خۆی و هەڵكەوت زاهیری لە ستۆری هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام بڵاوكردەوە و نوسیویەتی" ئەك ڕەبی بەساقەی یەك هەناسەی بن باشە"، دەربارەی ئەو قسەیەشی روونكردنەوە دەدات.
دینا لەسەر ئەم پۆستەی ڕوكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت" مەبەستی من لەو قسەیە هەموو كەسێك نەبووە و ئەو كەسانەم وتوە كە هەواڵی ناخۆش بڵاودەكەنەوە، ئەویش كەسوكاری هەیە و خۆشیان دەوێت و هەركەسێك هەواڵی مردنی كەسێكی دیكە بڵاو دەكاتەوە بەساقەی هەناسەیەكی ئەو كەسە بێت كە هەواڵەكەی لەسەر بڵاودەكاتەوە".
دینا خاوەنی چەند گۆرانییەکی تایبەتیی خۆیەتی، یەکێکە لەو خانمە ھونەرمەندانەی کارە ھونەرییەکانی لەگەڵ ھونەرمەندی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر ئەنجام دەدات.
No comments:
Post a Comment