توو یه‌كێكه له‌باشترین و ته‌ندروسترین به‌رهه‌مى وه‌رزى ، هه‌روه‌ك ده‌زانین تووش هه‌روه‌ك میوه‌ى تر ده‌توانین ووشكى بكه‌ینه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووى ووشك زۆر سوود به‌ته‌ندروستى ده‌گه‌یه‌نێت ، بۆیه هه‌وڵ بده ڕۆژانه ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت تووى ووشك بخۆیت و پشت گوێ ى نه‌خه‌یت .
دووجۆر تووى وشك كرا‌و هه‌یه :-تووى وشك كراوى سپى و تووى ووشك كراوى ڕه‌ش .
له‌خواره‌وه باس له سووده‌كانى تووى ووشك كراوى سپى ده‌كه‌ین :-
• چاره‌سه‌رى كه‌م خوێنى ده‌كات ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن .
• پله‌ى گه‌رمى له‌ش داده‌به‌زێنێت.
• هه‌وكردنى پووك ناهێڵێت.
• كردارى هه‌رس ئاسان ده‌كات و ڕیخۆڵه پاك ده‌كاته‌وه.
• توانا‌و ئاره‌زووى سێكسى له‌پیاواندا زیاد ده‌كات.
• ئاستى شه‌كره‌ى خوێن داده‌به‌زێنێت.
• له‌ش له‌ڕێگه‌ى جگه‌ره‌وه پاك ده‌كاته‌وه .
• هه‌ست كردن به تینوێتى كه‌م ده‌كاته‌وه.
• چاره‌سه‌رى كۆكین ده‌كات.
• ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه.
• ڕێگرى ده‌كات له ترشاندنى گه‌ده.
• پێست له زیبكه‌و چرچ بوون ده‌پارێزێت .
• بوونى كالیسیۆمى زۆر تێدا ، ددان له كلۆر بوون ده‌پارێزێت .
• كێشى له‌ش داده‌به‌زێنێت ، چونكه چه‌وورى ده‌توێنێته‌وه .
• ئاستى كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت .
• بۆ خانمانى دووگیان زۆرگرنگه، چونكه ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت.
• یارمه‌تیت ده‌دات له‌له‌ناو بردنى به‌ردى گورچیله.
No comments:
Post a Comment