پزیشكان و پسپۆڕان ڕێنمایی ئەوە دەكەن، كەڕۆژانە دوای لەخەو هەستان پەرداخێك ئاوی سارد یان پلەی گەرمی نزم بخورێتەوە.
بەهۆی ئەوەی ڕێژەی ئاو لەلەشدا نزیكە لە (%70) ی پێكدێنێت، بۆیە خواردنەوەی ئاو بەگشتی و بەتایبەت لەپێش نانی بەیانی گرنگە بۆ تەندروستی لەش، لەخوارەوە گرنگی خواردنەوەی ئاوی سارد پێش نانی بەیان یان دوای هەستان لەخەو دەردەخەین :
1. خواردنەوەی ئاو دوای لەخەو هەستان باشترین ڕێگەی سروشتیە بۆ پاككردنەوەی لەش بەتەواوی لەتێكڕای ژەهرەمەنییەكان، هەروەها یارمەتی چارەسەری گرفتەكانی گەدەو ڕیخۆڵەو كۆئەندامی هەرس، لەسەروو هەمووشیانەوە چارەسەری قەبزی دەكات، یارمەتی كردنە دەرەوەی پاشەڕۆ، ژەهرو بەدەركەری گازات دادەنرێت.
2. سووڕی خوێن چاڵاك دەكات و وزەو خرۆشی پێویست دەبەخشێت بەلەش بۆ ئەنجامدانی چاڵاكییەكانی ڕۆژانەی بەشێوەیەكی كاریگەرو كارامە، كەمكردنەوەی هەستی هیلاكی و ماندوویەتی لەش.
3. بەچارەسەرێكی گونجاو دادەنرێت بۆ ئەو كەسانەی كە هەوڵی كەمكردنەوەی كێش و قەڵەوی دەدەن، هەستی برسێتی كەمدەكاتەوەو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پێویستی خواردنی خواردنە جۆربەجۆرەكان.
4. ڕێژەی شەكری ناو خوێن ڕێكدەخات، ئەمەش وای لێدەكات كە باشترین گیراوە بێت بۆ چارەسەری نەخۆشی شەكرە بەهەموو جۆرەكانییەوە، هەروەها یارمەتی پاككردنەوەی خوێن دەدات لەپیسی كەڵەكە بوو لەناویدا، ئەمەش كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی و توانای بەرگری لەش.
5. لەش بەتەڕی دەهڵێتەوەو یارمەتی نەهێشتنی گرفتەكانی وشكبوونەوەی پێست و بنی قژ دەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی ڕێگریكردن لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون و بەساڵاچوونی پێستی دەم و چاو، دەست و مل بەشێوەیەكی دیاریكراو، هەروەها ڕێگری لەدروستبوونی كڕێش دەدات لەناو قژدا، كە ئەوەش دەبێتە هۆی نەمانی خورانی سەرو دیمەنی ناشیرینی قژ.
6. بەیەكێك لەباشترینەكانی ئازارشكێنە دیاریكراوەكانی ئازارو گرژبوون دادەنرێت، بەتایبەت ئازارەكانی ماسولكە، هەروەها دەبێتە هۆی باشكردنی گەشتنی ئۆكسجین بۆ ناو خوێن، هەروەها ڕۆشتنی خوێن بۆ ناو ماسولكەكان.
7. باشكردنی توانا زەینییەكان و كردارەكانی مێشك، بەتایبەت توانای بەئاگابوون و وردبوون و تێشگەیشتن، هەروەها توانای بیرهاتنەوەو توانای بیرهێنانەوەی زانیاری، هەروەها توانای بەستن و شیكردنەوە و پێكهێنان و كۆمەڵێك كرداری تر، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بێ ئاگابوون و خەیاڵ ڕۆشتنی زەینی، هەروەها یارمەتی باشكردنی هەستەكان، بەتایبەت هەستی چاو وبینین.
No comments:
Post a Comment