وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردن له ژن و مێردێك ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن خه‌زووری پیاوه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
رائید ھۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر له‌لێدوانێكدا بۆ وێبنامە وتی: "دوێنێ دووشه‌ممه2018/12/24 له شاری ھه‌ولێر رووداوێكی ته‌قه‌كردنل روویدا و گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه".
وتیشی: "ھۆكاری رووداوه‌كه كێشه‌یه‌كی خێزانییه و خه‌زووری پیاوه‌كه ته‌قه‌ی له زاواكه‌ی و كچه‌كه‌ی كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون، كردووه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامدا ژن و مێرده‌كه بریندار بوون و ئێستا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه ئه‌و ژن و مێرده منداڵێكیان له‌گه‌ڵدا بووه، به‌ڵام سه‌لامه‌ت بووه و فیشه‌كی به‌رنه‌كه‌وتووه.
رائید ھۆگر راشیگه‌یاند كه زانیاری‌یان له‌باره‌ی
ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستكه‌وتووه و ناسنامه‌ی لای پۆلیس ئاشكرا بووه، به‌ڵام ھه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1065505250277891&id=1541391509249651&_rdr
No comments:
Post a Comment