پیاوێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌ناوی نیكۆلاس ئۆجولا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له ژیانی پێشوویدا شاژنی میسر بووبێت، كۆمه‌ڵێك پێشبینیی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ ساڵی 2019 كردووه.
نیكۆلاس له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی ترێزا مه‌ی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا ده‌ڵێت:" من بایه‌خ به سیاسه‌ت ناده‌م، به‌ڵام زیاتر ناوی (فلیپ هامۆند)م بۆ دێت. نازانم فلیپ ده‌گاته ده‌سه‌ڵات یان ته‌نیا هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
له‌باره‌ی برێگزته‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیی لێ نابینم به‌تایبه‌تی له رووی ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها پێم وایه كه‌رتی خانووبه‌ره تووشی داڕمان ده‌بێت به‌هۆیه‌وه.
ئه‌م پێشبینیكاره له‌باره رووداوه‌كانی ساڵ 2019 ده‌ڵێت:" له كوبا و چین بومه‌له‌رزه رووده‌ده‌ن و كێشه‌ی به‌روبومیش واده‌كات نرخی خوارده‌مه‌نی به‌رز ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كان، نیكۆلاس بڕوای وایه تایله‌ر سویفت له ساڵی 2019دا ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، نیكۆڵ كیدمان دووگیان ده‌بێت، مادۆنا سه‌باره‌ت به كاره خێرخوازییه‌كانی تووشی ره‌خنه ده‌بێته‌وه و كه‌سێكیش به‌ناوی جه‌ستین به‌هۆی خۆده‌رخستنه‌وه تووشی ئابڕووچوون ده‌بێت.
نیكۆلاس ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به ئاژه‌ڵداری زۆرجار وشه‌ی (ئه‌نفلۆنزا)م بۆ دێت و له‌وانه‌یه جۆره ئه‌نفلۆنزایه‌ك بڵاو ببێته‌وه كه زیان به كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی گۆشت بگه‌یه‌نێت.
باس لەوەشدەکات:" له مناڵییه‌وه ئه‌م به‌هره‌یه‌ی هه‌بووه و هه‌ستی به ئاماده‌یی باوكی كردووه كه پێشتر گیانی له‌ده‌ست داوه، ئه‌و ده‌ڵێت:" له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا رۆحم له جه‌سته‌م چووه‌ته ده‌ره‌وه و توانیومه چه‌ند ژیانێكی رابردووی خۆم ببینمه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت:" له رابردوودا رۆحی له له‌شی ژن و پیاو و گیانه‌وه‌ریشدا بینیوه، له سه‌رده‌مێكدا شاژنێكی میسری بووه و له سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسادا مامۆستا بووه و جارێكیان ئاسك بووه و جارێكیشیان شێر بووه و له گه‌ردونێكی تردا ژیاوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" جارێكیشیان كه‌سێكی بتپه‌رست بووه و به‌هۆی بیروباوه‌ڕه‌كانییه‌وه دادگایی كراوه".
نیكۆلاس ئێستا خۆی به چاره‌سه‌ركار له رێگه‌ی خه‌واندنی موگناتیسی و پسپۆڕی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆحه‌كاندا ده‌زانێت و ده‌ڵێت هه‌ندێك نه‌خۆشیی وه‌ك شه‌قه‌سه‌ر و ره‌بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پێشبینی ئەوەشدەکات:" سێ ساڵ پێش روودانی جه‌نگ له سووریا، رۆژی روودانه‌كه‌ی پێشبینی كردووه و پێش مردنی بێنه‌زیر بۆتۆ له خه‌وێكدا ئه‌و مردنه‌ی بینیوه".
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی كه بۆ ساڵی 2019ی كردووه ده‌ڵێت:" ئه‌م پێشبینییانه بۆ ساڵی 2019 و دواترن و ره‌نگه روودانی به‌شێكیان بكه‌وێته ساڵانی داهاتوو".
پ: ئەڤین
No comments:
Post a Comment