Friday, 21 December 2018

کۆمەڵێک وێنەی تایبەت و بڵاونەکراوەی شاجوانی نوێی کوردستان ببینە

شەوی رابردوو 20-12-2018 لە شاری هەولێر چوارەمین خولی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بەبەشداری ۱٤ كچی بەشداربوو بەڕێوەچوو، لەكۆتایشدا، سانا مەحمود بە شاجوانی 2018ی كوردستان هەڵبژێردرا.

سانا مەحمود، خەڵكی هەڵەبجەیە و دانیشتوی وڵاتی سویدە، وەک لە وێنەکانیدا دەردەکەوێت کچێکی کراوە و چالاکە و خۆشی ئاماژەی بەوەداوە کە زۆری حەز بە سەماکردنە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو هاوكاریانەی بۆ راییكردنی كارەكانیان بۆ شاجوان دەكرێت بریتییە لەوەی كە بۆ ماوەی ساڵێك شوقەیەكی بۆ دابیندەكرێت بۆ مانەوەی خۆی و مانگانەش ئۆتۆمبێلێك و بڕەپارەیەكی وەكو هاوكاری لەلایەن كۆمپانیای بابیلیۆن بۆ دابیندەكرێت، لە هەمانكاتدا لەگەڵ هەردوو هاوەڵەكەی كارێز و میریان گەشتێكی ئەوروپایان بۆ رێكدەخرێت.

بۆ هەڵبژاردنی شاجوان، لەكۆی 107 كچ كە لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە ناویان بۆ پێشبڕكێی شاجوانی تۆماركردبوو، دوای هەڵسەنگاندنەكان تەنیا 14 كچ مابوونەوە، كە ۷ كچیان خەڵكی سلێمانی، چواریان خەڵكی هەولێر بوون، یەكێكیان لە دهۆك و یەكێكیش لە كەركوك و كچێكیشیان لە هەڵەبجە بەشدار بوون، لەكۆتاییشدا تاقانە بەشداربووەكەی هەڵەبجە توانی نازناوی شاجوانی كوردستان بباتەوە.
جێی ئاماژەیە، ئەوانەی لە پڕۆسەی شاجوانی كوردستان بەشداربوون، تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵ بوو، ماوەی نزیكەی ۲۰ رۆژ لەلایەن مامۆستا و سەرپەرشتیارانەوە مەشق و راهێنانی وەرزشی و چۆنێتی رێكردنیان پێ كرابوو بۆ ئەوەی بۆ مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان ئامادەبن.




No comments:

Post a Comment