دادگای میسر كچێكی به سزای سێ ساڵ زیندانیی گرت، به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مه‌یموونێك له شوێنی فرۆشتنی ئاژه‌ڵان.
ماڵپه‌ڕی لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، له پارێزگای ده‌قهه‌لییه له ده‌لتا نیل له میسر، كچێك سه‌ردانی شوێنێكی تایبه‌ت به فرۆشتنی ئاژه‌ڵانی كردووه، له‌وێ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر مه‌یموونێك.
ئه‌و كچه كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، ده‌ستدرێژی و سووكایه‌تی به ده‌ستبردن بۆ مه‌یموونه‌كه له‌سه‌ر ڕێی گشتی كردووه، له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌شیدا باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌م كاره‌ی به مه‌به‌ستی خراپ نه‌كردووه و ته‌نیا یاریی له‌گه‌ڵ كردووه.
ڕوونكردنه‌وه‌كانی ئه‌م كچه هیچ پاساوێكی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ بێتاوانكردنی تێدا نه‌بوو، چونكه له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرابووه‌وه، تێیدا پێشانی ده‌دات كه كچه‌كه ده‌ست بۆ ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و مه‌یموونه ده‌بات و پێده‌كه‌نێ.
https://youtu.be/wB7ayK-zPxY
No comments:
Post a Comment