Friday, 21 December 2018

زانیاری بەپەلە لەسەر بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر..

لە کۆگایەکی جلوبەرگی بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگرکەوتەوە و لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە تەشەنەیکرد و تیمەکاتی ئاگرکوژێنەوە گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ئاگرەکەیان كۆنترۆڵ كرد.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێرراگەیاند: ئه‌مشه‌و لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە کۆگایەکی جلوبەرگ و حەفازەی منداڵان بووە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، گوتیشی: جیا لە زیانی ماددیی رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

No comments:

Post a Comment