بڕیاره ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 23 و 24 ى كانونى یه‌كه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانی دابه‌ش بكرێت و پێنجی مانگی كانونى دووه‌مى داهاتووش ده‌ستبكرێته‌وه به دابه‌شكردنه‌وه مووچه‌ى مانگى نوێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له یه‌كێك له خه‌زێنه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به وێبنامەی راگه‌یاند" رۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خانه‌نیشنی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی زۆره بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌و دوو رۆژه‌دا مووچه‌كه‌یان دابه‌ش بكرێت ئه‌وا دوای پشووی 25ی ئه‌م مانگه ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ده‌توانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی" هه‌فته‌ی رابردوو ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوای لیستی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می كردووه و له ئێستا وردبینی كراوه و له رۆژی پێنجی كانوونی دووەم ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ى ئه‌و مانگه".
No comments:
Post a Comment