پێش چه‌ند ڕۆژێك، پێشبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون كرا و تێیدا كاتریونا گررای شاجوانی فلیپین ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام شاجوانی لبنان كه پاڵێوراوی وڵاته‌كه‌ی بوو بۆ ئه‌و ناسناوه، ئابڕووچوونێك ئاشكرا ده‌كات.
مایا رهعیدی شاجوانی لبنان و پاڵێوراوی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناسناوی شاجوانی گه‌ردوون، دوای ئه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه ته‌واو بوو، تووڕه‌یی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ربڕی و شه‌وی ڕابردوو له بابه‌تێكی درێژدا كه له هه‌ژماری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و پێشبڕكێیه به‌پێی بنه‌مای خۆی به‌ڕێوه نه‌چووه.
ئاشكرای ده‌كات، چه‌ند دادوه‌رێكی پێشبڕكێكه، له چه‌ند سه‌عاتی پێش ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه گه‌یشتنه شاری بانكۆك، ئه‌و شوێنه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ ساز كرابوو، هه‌ر كه گه‌یشتن، ئیتر هه‌موو پێوه‌ره‌كان گۆڕان، تا ئه‌وان نه‌هاتبوون، من له پێشه‌نگدا بووم، به هاتنی ئه‌وان منیان خسته دواوه و ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی مه‌به‌ستییانه بیانخه‌نه ڕكابه‌ریی كۆتاییه‌وه.
شاجوانی لبنان، هیوای خواست ساڵی داهاتوو پرۆسه‌كه به‌بێ هیچ گومان و كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه بچێت و دوور بێت له‌و تۆمه‌تانه.
No comments:
Post a Comment