Friday, 21 December 2018

بۆ یه‌كه‌مجار كچێكى كورد به‌ كه‌سایه‌تى كاریگه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژێردرا

بۆ یه‌كه‌مجار كچێكى كوردى دانیشتووى هه‌ڵه‌بجه‌ لەڕیزی ۱۰۰ کەسایەتی کاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆساڵی ۲٠۱۸ دیاریکرا.
شەیدا موعته‌سه‌م جافر کچە چالاکوانی دانیشتووى شارى هەڵەبجه‌یه‌، لەناو هەزاران بەشداربوودا، لە ڕیزی ۱۰۰ کەسـایەتی چالاکوانی رۆژهـەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ۲۰۱٨ دەستنیشان کرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شەیدا موعته‌سه‌م له‌ لێدوانێكدا به‌ وێبنامە
ى راگه‌یاند: ساڵانە یەکێتی رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە لە ٤۸ ڕێکخراو پێکدێت و گەورەترین یەکتێـیە لە جیهاندا بۆ ماف و ئازادیەکان وبنکەکەی لەفەڕەنسایە، هەڵدەستی بەئەنجامدانی پێشبرکێیەک بۆ دیاریـــکردنی ۱٠٠ کەسایەتی چالاکوان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاســـت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەمسـاڵ ۱٦۳٠٠ کەس سیڤیان پێشکەش کردووەو لەکۆی ئەو هەموو بەشداربووه‌كان تەنها ۱٠٠ کەسایەتی گرنگ هەڵدەبژیردریت، منیش وەک چـــالاکوانێکی هـــەڵەبجە لەرێگەی پێشکەشکردنی سیڤـــیەوە بەشدارییم کرد.
كچه‌ چالاكوانه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى وت، دوێنی چوارشه‌ممه‌ 19/12/2018، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لە فه‌ره‌نسا و بە ئامادەبونی نوێنەری رێکخراوەکان و ڕاگەیاندنەکان ئەنجامەکان ئاشکرا کرا و توانیم وەکو یەکەم کورد خەڵات و ڕێزلێنانی ۱٠٠ کەسایەتی ساڵی ۲٠۱۸ی وه‌ربگرم.

No comments:

Post a Comment