Friday, 28 December 2018

رۆژێکی دیکە لەهەرێم دەکرێتە پشووی رەسمی

ساڵانە بەهۆی یادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە رۆژی 6ی کانوونی دووەم لە عێراق دەکرێتە پشووی رەسمی و بەپێی خشتەی پشووەکان کە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە ئەو رۆژە لە هەرێم دەکرێتە پشوو.



بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 6ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک دەکرێتە پشوو و سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: " بەیاسا رۆژی یەکشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2019 پشووە و هیچ بڕیارێک نییە پشووی ئەو رۆژە هەڵوەشابێتەوە".



ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: وەختی خۆی یاسایەک پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کراوە کە پشووی ئەو رۆژە لاببرێت بەڵام تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە.



ساڵانە پشووی 6ی کانوونی دووەم ناڕەزایی کەسوکاری ئەنفال و بەشێک لە توێژەکانی هەرێمی لێدەکەوێتەوە و بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە لەسەر ئەو پشووە و بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک لەو بارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

No comments:

Post a Comment