ره‌مک ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ یه‌که‌می 2018 له‌باره‌ی که‌یسی سوتانی سێ منداڵ و دایکیان له‌قه‌زاکه به‌وێبنامە
ی راگه‌یاند: "له‌به‌ر سه‌لامه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ئێستادا به‌ندکراوه‌که له‌سلێمانییه، بۆیه وه‌کو لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له هه‌وڵداین لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند و ئه‌گه‌ر بشکرێت دادوه‌رێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م که‌یسه دابینبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وردتر و خێراتر کار له‌م دۆسیه‌یەدا بکرێت".
وتیشی: "هه‌رکه‌سێک له‌هه‌ر ئامڕازێکی بڵاوکردنه‌وه وه‌کو تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن لێدوان و وته‌یه‌ک بڵاوبکاته‌وه که خه‌ڵکانێک تاوانبار بکات پێش ده‌رچوونی بڕیاری دادگا، له‌به‌ر تێكنه‌چوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوره‌که‌دا وه‌کو لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رووبه‌ڕووی یاسای ده‌که‌ینه‌وه".
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ داوا له هه‌موو په‌یجه‌کانی فه‌یسبووک و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و هاووڵاتیانیش ده‌کات ناکرێت سه‌ربه‌خۆیانه شت بڵاوبکه‌نه‌وه له‌کاتێکدا دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه هێج بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه که کێ تاوانباره.
سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی که‌سانی دیکه له‌م که‌یسه‌دا ره‌مک ره‌مه‌زان وتی: "له‌سه‌ر هه‌موو که‌یسێک دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی دیکه به‌سیفه‌تی تۆمه‌تبار بانگ ده‌كات یان ژماره‌یه‌کی دیكه‌ش به‌سیفه‌تی هه‌واڵده‌ری نهێنی و شایه‌تحاڵ بانگهێشتی لێکۆڵینه‌وه ده‌كات، بۆیه تا ده‌رچوونی بڕیاری دادوه‌ر و دادگا ناکرێت قسه‌ی تیابکرێت، چونكه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و لایه‌نی خێزانییان".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 16ی ئه‌م مانگه له‌ڕووداوێکی گوماناوی و به‌هۆی ئاگره‌وه له‌ماڵێکی گه‌ڕه‌کی ئاسوده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سێ منداڵ و دایکیان سوتان و ده‌ستبه‌جێ منداڵه‌کان به‌ناوه‌کانی (دارین، لارین و ده‌وه‌ن) که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگ بوو گیانیان له‌ده‌ستدا، دایکیشیان به‌ناوی (سێوه قادر)زیاتر له %90ی جه‌سته‌ی سوتا و پاش 9 رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 24ی ئه‌م مانگه گیانی له‌ده‌ستدا، باوکی سێوه‌ش مێردی کچه‌که‌ی تۆمه‌تبار ده‌کات به‌و رووداوه و ده‌ڵێت: "کچه‌که‌م و هه‌رسێ منداڵه‌که‌ی سوتاندوه".
No comments:
Post a Comment