بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی خۆی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و تورکیاوە، بەو هۆیەشەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم باران دەبارێت و پێشبینیش لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر ببارێت و کاریگەریی شەپۆلەکەش تا رۆژی سێشەممە بەردەوام بێت.
پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان 11 بۆ 5 پلە دەبێت.
No comments:
Post a Comment