پیاوێك له سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكی خاوه‌ن منداڵدا پێوه‌ندی داده‌نێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه و منداڵهكانیشیدا خێزانه‌كه‌ی خۆی جێ ده‌هێڵێت، ئێسته ئه‌و پیاوه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژی و ژن و منداڵه‌كانیشی له سلێمانی به ته‌نیا ده‌ژین، ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت پێش بڕوات به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ داون له دوای گه‌یشتنی خێزانه‌كه‌شی ده‌بات، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا لێی جیا بووه‌ته‌وه و پێی گوتووه نه‌خۆی و نه منداڵه‌كانیشی ناوێت.
هه‌ژێ ژنێكی فه‌رمانبه‌ره له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له سلێمانییه، ئه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه، ماوه‌ی نۆ ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕابه‌ر كردووه، ڕابه‌ر دوای گه‌شتنی به ئه‌وروپا هه‌ژێ ته‌ڵاق ده‌دات. هه‌ژێ باسی چیرۆكی ژیانی خۆی و دوو منداڵه‌كه‌ی بۆ "وێبنامە
" ده‌كات و ده‌ڵێت، من شایه‌نی ئه‌و هه‌موو ناپاكییه نه‌بووم، له دوای ئه‌وه‌ی كوڕێكم له‌سه‌ر شه‌قامه‌وه گه‌یاند به پیاوی خانه‌خوێ و پیاوماقووڵ.
من كچی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و دیاری سلێمانیم، زۆر بێ كه‌موكوڕی په‌روه‌رده بووم، نه‌مده‌زانی مانای ئازار و ناخۆشی چییه تا هاوسه‌رگیریم نه‌كرد و پاداشتی چاكه‌كانی خۆمم وه‌رنه‌گرت. له ڕێی هاوڕێیه‌كمه‌وه ڕابه‌رم ناسی، ئه‌و وه‌ستای بۆیاخ بوو، ڕۆژێك كاری ده‌كرد و 10 ڕۆژ بێ كار، دوای ئه‌وه‌ی ناسیم و هه‌رچی به‌ڵێنی باقوبریق هه‌یه پێی دام، ماڵه‌وه‌مان ڕازی نه‌بوون به‌ڵام من زۆر پێداگریم كرد، ئه‌وانم ڕازی كرد و هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا كرد.
زیاتر ده‌ڵێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه من ڕه‌نجم كێشا بۆ ئه‌وی له ماڵی باوكی جیا ببینه‌وه، هه‌رچی زێڕم هه‌بوو فرۆشتم، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌ی خۆم هه‌مبوو كۆمان كرده‌وه و خانوویه‌كمان پێ كڕی، هه‌ر ئه‌و كاته ئه‌و خانووه‌كه‌م به ناوی ڕابه‌ر كرد، ته‌نیا چوار ساڵ له‌و خانووه‌دا ژیام. یه‌كه‌م منداڵم له‌وێدا له دایك بوو، به‌ڵام له‌ناكاو هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌و چوار ساڵه‌دا پێكمهوه نابوو هه‌بووی به‌با كرد.
ڕابه‌ر له قوماركردندا پاره‌یه‌كی زۆر ده‌دۆڕێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری لێ ده‌كرێت، ناچار ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕای هه‌ژێ وه‌ربگرێت. هه‌ژێ ده‌كه‌وێته خانووی كرێ و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌ته‌وه له مووچه‌ی مانگانه‌ی دووباره خه‌رجی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام دووباره خراپتر تێك ده‌چێت.
هه‌ژێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ركات كێشه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی چاك كردووه، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تری كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ند جار ماڵی له سفره‌وه دروست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رابه‌ر دووباره تێكی داوه‌ته‌وه. تێكدانی كۆتا جار وه‌ك هیچ جارێكی تر نه‌بوو. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوو ماڵ و خانوو و پاره‌م زیان كردبێت، كۆتا جار دڵم و كه‌رامه‌تم شكا، له به‌رده‌م خۆمدا ژنێتیم شكا.
ڕابه‌ر به هه‌ژێ ده‌ڵێت بۆ باشتربوونی ژیانیان و داهاتووی منداڵه‌كانیان كوردستان به‌جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام سه‌ره‌تا ئه‌و به ته‌نیا ده‌ڕوات و دوای گه‌یشتنی، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات. هه‌ژێ باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه باوكی وه‌ك دیاری بۆی كڕیوه بۆ ڕۆیشتنی ڕابه‌ر فرۆشتوویه‌تی، پاره‌یه‌كی زۆریشی پێ داوه تا ئه‌وانیش دوای گه‌یشتنی بداتێ، به‌ڵام هه‌موو شتێك پێچه‌وانه ده‌بێ.
هه‌ژێ ده‌ڵێ، ڕابه‌ر ماوه‌ی مانگێك هیچ پێوه‌ندییه‌كی پێمانه‌وه نه‌كردبوو، كاتێك له ماڵی باوكیشیم پرسیوه، پێیان گوتووم هه‌واڵی نازانین، تا له‌ڕێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ ژنێك و سێ منداڵدا له توركیا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماونه‌ته‌وه و دواتر ڕۆیشتوون. هه‌ژێ نایشارێته‌وه كه گومانی هه‌بوونی كه‌سێكی له ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام پێی وابووه جێهێشتنی كوردستان ئه‌و كێشه‌یه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
رابه‌ر ده‌گاته ئه‌وروپا و پێوه‌ندی به ههژێوه ده‌كات و ده‌ڵێ، "ته‌ڵاقم داوی پێش ئه‌وه‌ی بێمه ئێره، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه براكه‌م ده‌بێت به كه‌فیلم و كۆتای دێت". پێشی ده‌ڵێ، ئێسته له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ژی و نایه‌وێ نه هیچ شتێك له‌باره‌ی خۆی و نه دوو منداڵه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی كچه‌كه‌ی حه‌وت ساڵه و كوڕه‌كه‌شی پێنج ساڵه بزانێت و خۆی لێیان بێبه‌ری ده‌كات.
هه‌ژێ ده‌ڵێ، ئێسته به ته‌نیا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم به سه‌ربه‌رزی ده‌ژیم، زۆر ئاسووده‌ترم له‌و كاته‌ی خێزانی پیاوێك بووم، نه ده‌یزانی پیاوه‌تی چییه نه ژیان و نه منداڵ، نه باوكایه‌تی. من خۆم ده‌توانم به‌باشترین شێوه خۆم و منداڵه‌كانیشم بژێنم، بێ ئه‌وه‌ی پێویستم به پیاوێك هه‌بێت فه‌رمانم به‌سه‌ردا بكات و به‌ناوی پیاوبوونه‌وه ژنایه‌تیم بشكێنێت. بۆیه نیگه‌رانی ئه‌وه نیم كه ئێسته ئاوا ده‌ژیم، ته‌نیا ده‌ڵێم نه‌ده‌بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌م ئه‌و كاره‌م به‌رانبه‌ر بكات، ده‌بوو من زووتر لێی جیا بووبوومایهتهوه.
No comments:
Post a Comment