شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئاو بەستوویەتی و فەرمانگەی ئاوی سلێمانیش چەند ڕێنماییەكی هاووڵاتیان دەكات.
ئامانج جەلال، وتەبێژی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی بە (وێبنامە
)ی ڕاگەیاند، باشترە لەكاتی سەرمای زۆردا پێوەری ئاوەكان كە داندراون بە شتێك ببەسترێت، بۆ ئەوەی نەتەقێت و زیانی پێ نەگات، لەسەر هاووڵاتی پێویستە خۆی چاكی بكاتەوە.
ئاماژەی بەئەوەشدا، داوا لەهاووڵاتیان دەكەن، ئاو نەڕێژن، چونكە دەبێتە هۆی بەستنی شەقامەكان، هاوكات بەفیڕۆدانی ئاویشە، هەروەها تەوافە لەتەنكی سەربان دابنێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بۆری سەربانیان نەیبەستێت، دەتوانن ئەویش ببەستن، یان شەوانی زۆر سارد دەزولەیەك ئاوی كەم لەبەلوعەیەكەوە بكەنەوە، یان ئەگەر بەستی ئەوا لەبۆرییەكانەوە ئاوی گەرمی پێدا بكەن.
No comments:
Post a Comment