دوای ئەوەی بەهۆی ڕێنماییەكانەوە مووچەی ژمارەیەكی زۆری كەمئەندامان بڕدرا، خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی ئەو توێژە لە سنوری كەلار و دەورووبەری بڵاوكرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی ئازاری كەمئەندامان دابەش دەكرێت.
هاوكات بەپێی خشتەیەك،
مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2018ی كەمئەندامانی سنوری شاری كەلار و دەورووبەری دابەش دەكرێت.
جەختیشكراوەتەوە، كە “ئەو كەمئەندامانەی ڕێژەی كەمئەندامیان لە لیژنەی پزیشكی دەرنەچووە و مووچەكەیان ڕاگیراوە سەردانی بانك نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە تا كاتی دووبارە پشكنینەوەیان لەلایەن لیژنەوە”.
No comments:
Post a Comment