پشووى سه‌رى ساڵ بۆ دام و ده‌زگاكان ته‌نها ٢ ڕۆژه و بۆ په‌رورده و خوێندنى باڵا ٩ ڕۆژه.
ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌تدا به وێبنام
ه‌ى ڕاگه‌یاند:به‌هۆى جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیحه‌وه ته‌نها ڕۆژى ٢٥ ى ١٢ى ٢٠١٨ و جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى ڕۆژى سێ شه‌ممه ١ ى ١ ى ٢٠١٩ پشووى فه‌رمى ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگانى حكومه‌ت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد : ئه‌م پشووه ته‌نها ٢ ڕۆژه ، به‌ڵام پشووى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا تایبه‌ته و له ٢٥ ى ١٢ ى ٢٠١٨ ه‌وه تا ٢ ى ١ ى ٢٠١٩ پشوو ده‌بێت.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئ٢٥ ى١٢ ى هه‌موو ساڵێك ده‌كرێته پشوو به‌هۆى له‌دایكبوونى پێغمبه‌ر عیسا مسیح (علیه سلام ) هاوكات ڕۆژى ١ ى ١ هه‌موو ساڵێكیش ده‌كرێته پشووى فه‌رمى به‌هۆى جه‌ژنى سه‌رى ساڵه‌وه.
No comments:
Post a Comment